شاسوار عەبدولواحید: لەماوەی ١٢ کاتژمێردا رێگای سماقوڵی چاک دەکەین

کوردستان

17/03/2019‌ 1529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ ڕایدەگەێنێت "ئەگەر ڕێگریمان لێ ناکەن ئەوا دوو سبەی لەماوەی ١٢ کاتژمێردا رێگای سماقوڵی چاک دەکەین".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ لە پەیجی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبووک نووسیویەتی‌، "دوو سبەی سێشەممە خۆم (وەک ئەندازیارێک) لەگەڵ تیمێکی خۆماندا دەچینە ئەوێ و لە ٧ ی بەیانی تا ٧ ی ئێوارە رێگاکە چارەسەر دەکەین".

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەداوە "لە بری ئەوی بڵێن دوو ملیۆن دۆلاری تێ دەچێت، ئێمە بە دوو دەفتەر(٢٠ هەزار دۆلار) چاکی دەکەین و خۆشمان پارەکەی دەدەین".

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی وتوە "بیرۆکەکە هی خۆیەتی‌ وەک ئەندازیارێک و بەرپرسیشە بەرامبەری، داواشیکردووە، ڕێگری‌ لێ نەکرێت"

سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ ڕەخنەی‌ ئەوەشی گرتووە، "عەیبە سێ ساڵە ئەو رێگایە ئاوهایە و حکومەتێک نەتوانێت چارەسەری بکات، لە کاتێکدا ڕۆژانە هەزاران هاوڵاتی لە نێوان سلێمانی و هەولێر و هەروەها بۆ پشدەر و بتوێن بەکاری دەهێنن".



بەپەلە