باشوری کوردستان.. ٢٣ سەربازی تورکیا لە سیدەکان کوژران

کوردستان

17/03/2019‌ 2019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە سنوری سیدەکان سەربە پارێزگای هەولێر ٢٣ سەربازی سوپای تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی شەڕەکەی دوێنێ شەممە دژی سەربازانی سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان بڵاوکردەوە.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند "دوێنێ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ گەریلاکانیان لە ناوچەکانی لێلیکان و کەڤۆرتێ و عەلی درێژ لە سنوری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لە باشوری کوردستان، لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا".


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە "لە چالاکییەکاندا ٢٣ سەربازی سوپای تورک کوژران، کە یەکێکیان فەرماندارە و ١٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون".


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە باسی لەوەش کردووە "لە چالاکییەکاندا پێنج گەریلا شەهید بوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناسنامەکانیان ئاشکرا دەکەن".


ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبو "دوو سەربازیان لە هەرێمی کوردستان لە ڕوبەڕوبونەوەی گەریلاکانی هەپەگە کوژراون".

بەپەلە