شارپرێس:
یانه‌ی یۆڤانتۆس دووچاری یه‌كه‌مین شكست هات له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی
ئیتاڵیا پاش ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به یانه‌ی جه‌نه‌وا دۆڕا .
ئەمڕۆ شەممە له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 28ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس
له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی جه‌نه‌وا .
له‌م یارییه‌دا ئه‌لیگری پشووی به رۆناڵدۆ دابوو . خاوه‌ن یاریگا
توانی به ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وێت و له خوله‌كه‌كانی 72 و81 دوو گۆڵ له
رێگه‌ی هه‌ریه‌كه له ستیڤانۆ ستیورارۆ و گۆران پاندێڤه‌وه تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش
هه‌ر به‌و دوو دوو گۆڵه كۆتایهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس له 75 خاڵدا وه‌ستا له پله‌ی
یه‌كه‌مدایه وجه‌نه‌واش به 33 خاڵ له
پله‌ی 12 هه‌مدایه .