لایەنە کوردستانییەکانى کەرکوک: ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان

17/03/2019‌ 695 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە کوردستانییەکانى کەرکوک رایانگه‌یاند، ئێواره‌ی رۆژی نه‌ورۆز پێكه‌وه‌ یادى راپەڕین و نەورۆز دەکەنەوە و ئاگر له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ ئیبراهیم خەلیل، بەرپرسى مەڵبەندى یەکگرتوى ئیسلامى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا بە ئامادەبون و نوێنەرایەتى لایەنەکان رایگەیاند، "بە یەکڕیزى و هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لەسەر قەڵاى کەرکوک یادى راپەڕینى شارەکە و جەژنى نەورۆز دەکەینەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پەیمانمان داوە ئەو یەکڕیزییە بپارێزن و خۆشمان بۆ هەمو پێشهاتێک ئامادەکردووە، لایەنە ئەمنیەکانیش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پاراستنى رێوڕەسم و بۆنەکە".

ئێواره‌ی 20ی مانگی ئازاری هه‌موو ساڵێك گه‌لی كورد یادی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته‌وه‌، هاوكات هه‌مان رۆژیش ساڵیادی راپه‌ڕینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌لی كورده‌ كاتێك ساڵی 1991 له‌ده‌ستی به‌عس رزگاریان كرد.
ه.م