شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ی هێزێكی 100 هه‌زار كه‌سی له‌عێراق بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر دروستكردووه.
لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له‌میانی لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "هێزێكی 100 هه‌زار كه‌سیمان به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕۆڵه‌كانی عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستان دروستكردووه".
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ده‌شڵێ، به‌شێك له‌هێزی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕاهێنان‌و گواستنه‌وه‌ی زانیاریی بۆ حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه.
به‌وته‌ی لیوا محه‌مه‌د:"دوژمنان سه‌رجه‌م پلانه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شكستیهێنا، سه‌ركه‌وتن بۆ شۆرشی ئیسلامی و به‌ره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ملیاران دۆلاری بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌مان خه‌رجكرد".
ڕ . ج