شارپرێس:
كاكای یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید ستایشی ئاستی زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات، به‌ڵام پێشی وایه ئاسته‌مه به‌بێ ڕۆناڵدۆ یانه‌كه ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت.
كاكا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی:"هه‌رچه‌نده هه‌ژموونی ڕیاڵ مه‌درید كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام دۆڕانی ڕیاڵ مه‌درید به‌یانه‌ی ئه‌جاكس گورزێكی كوشنده‌بوو بۆ ئه‌و یانه‌یه".
له‌باره‌ی زێدانه‌وه كاكا وتی، ئه‌و ڕاهێنه‌رێكی به‌توانایه‌و سێ چامپیۆنزلیگی بۆ ڕیاڵ مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام قورسه به‌بێ ڕۆناڵدۆ یانه‌كه ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت.
ڕ . ج