ئیشبیلییە گرێبەست لەگەڵ راهێنەرەكەی پێشووی رۆما واژوو دەكات

وەرزش

18/03/2019‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئیشبیلییەی ئیسپانی گەڕانەوەی راهێنەری ئیسپانی رامۆن رۆدریگیزی راگەیاند.

یانەی ئیشبیلییە دوای ئەوەی ئەو راهێنەرە لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەی رۆما دوورخرایەوە، گرێەبستی لەگەڵ واژوو كردووە، كە بە "مونچی" ناسراوە.

یانەكە ئیسپانییەكە بەگرێبەستێك ئەو راهێنەرەی كڕیوە، كە وردەكارییەكەی نەخستووەتە روو، بڕیاریشە راستەوخۆ دەست بەكاربكات.

هەینی رابردوو یانەی ئیشبیلییە راهێنەكەی بابلۆ ماچینی لەپۆستەكەی دوورخستەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەخولە ناوخۆیی‌و ئەوروپییەكان.

هـ ـ ح