شارپرێس:
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەی ڤیدیۆیی سەگێكیان بڵاوكردەوە، كە سەگەكە ناوی چاودێری منداڵێك دەكات بۆ ئەوەی سەعی بكاتو ئەركەكانی خوێندنی جێبەجێبكات.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو سەگە لەشاری گۆیانگی هەرێمی قویچۆی چینییە، كە لەلایەن باوكی منداڵەكەوە راهێنراوە، بۆ ئەوەی لەكاتی سەعیكردن چاودێری بكات.
لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت منداڵەكە لەسەر مێزێك دانیشتووەو سەگەكەش وەستاوە بەدیارییەوە بۆ ئەوەی چاودێری بكات بۆ سەعیكردن.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە بووە، كە باوكی منداڵەكە گومانی هەبووە لەوكاتەی لەماڵەوە نییە، منداڵەكەی سەعی نەكاتو كەمتەرخەمی بكات لەجێبەجێكردنی ئەركەكانی.
هـ ـ ح