شارپرێس:
هەڵگری ئاڕمی "007"، كە بە جیمس بۆند ناسراوە ئۆتۆمبیلێكی نوێی بەرهەمهێنا بەناوی "Aston on Martin Rapid E"، كە ئۆتۆمبیلێكی كارەباییە.
رۆژنامەی "زە سەن" بڵاویكردەوە، كۆمپانیاكە لەسەر داوای دەرهێنەری فیلمی جیمس بۆند كیری فوكونگا، ئەو ئۆتۆمبیلەی بەرهەمهێناوە، كە بەدۆستی ژینگە ناسراوە.
ئۆتۆمبیلەكە 155 دانەی كارەبایی لێبەرهەمهێنراوەو نرخەكەشی لە 329 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكاتو بەپێی تایبەتمەندییەكەی دەگۆڕێت.
ئۆتۆمبیلەكە لەبەرهەمی نوێی جیمس بۆندیش بەكاردەهێنرێت، كە بڕیارە بەم نزیكانە دەست بە وێنەگرتنی بەشی 25ی بكرێت.
هـ ـ ح