موچەی سكرتێرە تایبەتەكەی میگان ماركڵ چەندە؟

هەمەڕەنگ

18/03/2019‌ 1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە كاركردن لەگەڵ میگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری شازادەی بەریتانیا قورسە.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل" بەریتانی بڵاویكردەوە، كە كاركردن لەگەڵ میگان قورسەو ئاشكراشیكردووە، سكرتێرێكی تایبەت‌و سێ‌ پاسەوانی هەیە، كە هەریەكێكیان موچەیای تایبەتیان هەیە.

سكرتێرەكەی میگان ناوی "سارە لاسام"ەو ماوەیەك لەگەڵ كۆمپانیای Freuds، كردووە، كە كۆمپانیایەكی ریكلامی گەورەیەو نوێنەرایەتی چەند سیاسییەكیشی كردووە، لەوانە بێل و هێلاری كلینتۆن، تۆنی بلێر، تیسا جۆیل.

رژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە موچەی ساڵانەی سارە، كە هاورێیەكی نزیكی میگان ماركڵیشە 140 هەزار پاوەنی بەریتانییە، كە متمانەیەكی زۆر لەنێوان هەردوولادا هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە