راستی دەنگۆكانی هەوڵی كچەكەی مایكڵ جاكسۆن بۆ خۆكوشتن

هەمەڕەنگ

18/03/2019‌ 1436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی بڵاویانكردەوە، كە پاریس جاكسۆن، كچی "پاشای پۆپ" مایكڵ جاكسۆن هەوڵی ئەوەی داوە، كە خۆی بكوژێت.

سەرچاوەكان بڵاویشیانكردەوە، كە پاریس دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، بەمنداڵی دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر باوكی، هەوڵی خۆكوشتنی داوەو هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبووەو دواتر بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

"تی ئێم زی"، یەكەم پێگەی هەواڵی بوو، كە دەنگۆی هەوڵی خۆكوشتنی پاریس جاكسۆنی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، دوای ئەوەی ناوبراو هەوڵی خۆكوشتنی داوەو رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

لەبەرانبەردا پاریس جاكسۆن (20 ساڵ) بێدەنگی شكان‌و لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەنگۆكانی رەتكردەوەو نووسی "نەفرەت لەخۆتان‌و ئەو دۆریانەی دەیكەن".

پاریس جاكسۆن ئەوەشی نووسیوە، كە "درۆ .. درۆ.. ئەی خوایە... لەم هەموو درۆیە دەكرێت".

ماوەی رابردوو فیلیمێكی دۆكۆمێنتاری لەسەر مایكڵ جاكسۆن بڵاوكرایەوە، كە بەپێی فیلمەكە ئەو ئەستێرەی پۆپ لەمنداڵی دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەری‌و تا كۆتاییەكانی تەمەنی ئەوەی بەنهێنی هێشتووەتەوەو دواتر لای پزیشكەكەی ئاشكرایكردووە.

هـ ـ ح