سێ‌ ئەستێرەی دەڕوات.. پاریس سان جێرمان ئامادەكاری بۆ شۆڕشی گۆڕانكاری دەكات

وەرزش

18/03/2019‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان لەهاوینی داهاتوو سێ‌ ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ریزی یانە پاریسییەكە جێدەهێڵن.

یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی دەركرانی لەخولی یانە پاڵەوانەكان بەنیازە گۆڕانكاری بكات‌و لەو چوارچێوەیەش كۆمەڵێك یاریزانی یانەكە بڕیاریانداوە بڕۆن.

دانی ئەلڤێسی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، كە تەمەنی 35 ساڵە یەكێكە لەو یاریزانانەی لەیانەكەی دەڕوات.

گۆڵپارێزی ناوداری یانەكە جیان لۆیجی بۆفۆنی ئیتالی تەمەن 41 ساڵیش یەكێكی ترە لەو یاریزانانەی دەڕوات‌و تیاگۆ سیلفای 34 ساڵیش بەنیازە لەهاوینی داهاتوو لەریزی پاریس سان جێرمان بڕوات.

رۆژنامەی "sun"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانە پاریسییەكە دەیەوێت لەجێگەی ئەو سێ‌ یاریزانە سێ‌ یاریزانی نوێ‌ بكرێت‌و چەند گۆڕانكارییەكی تریش لەپێكهاتەكەی بەكڕینی چەند یاریزانێكی تر دەكات.

هـ ـ ح