روسیا گەشە بەتوانای تانكە سەربازییە رۆبۆتییەكان دەدات

جیهان

18/03/2019‌ 697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روسیا پەرە بەو تانكە سەربازییە رۆبۆتییانە دەدات، كە لەجۆری "تی- 90 ئێم ئێس"ە، كە ئێستا لەخزمەتی سەربازیدایە.

ئالكسندەر بۆتابۆف، بەرێوەبەری كۆمپانیای "ئۆرال فاغون زافود"، دەڵێت: دەیانەوێت ئاستی سەربازی ئەو جۆرە تانكە رۆبۆتییە سەربازییە بەرزبكەنەوە، بۆیە گەشە بەتواناكانی دەدەن.

روسیا جگە لەو تانكە سەربازییە رۆبۆتییە، بەنیازە گەشە بەجۆرەكانی تانكی "تاچانكا-بی" بدات‌و ئەو سیستەمە رۆبۆتییانەی بۆ زیاد بكات، كە تانكێكی بەهێزی سوپای روسیایە.

هەروەها بەنیازە تانكەكانی جۆری "ئارماتا"و "تی-14" بگۆڕێت بۆ تانكی رۆبۆتی، كە ئەوەش لەقۆناغەكانی داهاتوو دەبێت، كە سیستەمێكی كۆمپیوتەری پێشكەوتوو، بۆ ئەو نانكانە دادەنرێن‌و دەبێتە تانكی رۆبۆتی.

هـ ـ ح