عەسائیبی ئەهلی حەق "شكست"ی ئەمریكای لەعێراق راگەیاند

عیراق

18/03/2019‌ 832 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەحمود روبێعی وتەبێژی بزووتنەوەی "عصائب أهل الحق"ی عێراقی شكستی سیاسی ئەمریكای لەوڵاتەكەی راگەیاند.

مەحمود روبێعی وەڵامی راپۆرتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای داوەتەوە، كە رایگەیاندووە، حەشدی شەعبی خەڵكی لەعێراق دەكوژن‌و ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردووەتەوە.

وتەبێژەكە رایگەیاندووە، راپۆرتەكە هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە ئەمریكا لەعێراق "شكست"ی هێناوە، بۆیە ئەو دەنگۆیانە لەسەر حەشدی شەعبی بڵاودەكاتەوە.

ئەمریكا بەم دوایانە راپۆرتێكی لەسەر مافەكانی مرۆڤ لەساڵی 2018 بۆ عێراق بڵاوكردووەتەوە، تێدا چەند زانیارییەكی لەسەر پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی بڵاوكردووەتەوە.

هـ ـ ح