باس لەبوونی مامەڵەی نهێنی نەوتی نێوان كۆمپانیای نەوتی باكوور‌و پارتی دیموكرات دەكرێت

عیراق

18/03/2019‌ 2623 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای نەوتی باكوور بەوە تۆمەتباردەكرێت، كە لەڕێگای بوونی مامەڵەی نەوتی گوماناوی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان خەریكی كاری گەندەڵییە .

لەكاتێكدا پێشترو لەمانگی شوباتدا عودەی عەوواد ئەندامی لیژنەی نەوت‌و وزە لە پەرلەمانی عێراق باسی لەبوونی گەندەڵی لەكۆمپانیای نەوتی باكوور كردەوە ، لەلایەكی ترەوە غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەپەرلەمانی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی نوینەران كردووە، كە بانگهێشتی فەرید جابر سادق سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی باكوور بكات بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵی ، ئەوەش دوای ئەوەی باس لەوە كراوە، كە لەلایەن پشكنەری گشتی وەزارەتی نەوتەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە لەسەر تێوەگلانی لەهەندێك دۆسییەی پەیوەندیدار بە كاكركردن بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیای "كار"ی سەر بەپارتی دیموكرات.

غالب محەمەد دەڵێت: بەپێی قسەی پشكنەری گشتی وەزارەتی نەوتی عێراق ، كۆمپانیای نەوتی باكوور گومانی زۆری لەسەرە لەتێوەگلانی لەكاری گەندەڵی، بۆیە داوا دەكات فەرید جابر سادق ‌و ئەوانەی بەسەر كاروبارەكانی كۆمپانیاكە ڕادەگەن بانگهێشتی ئەنجوومەن بكرێن هەموو ئەو كارە گوماناوییانەی پەیوەست بەنەوتی كەركوك و عەین زالەو گەیارە روون بكەنەوە .

غالب داواشی كردووە، كە بەڕێوەبەر و كاربەڕێكەرانی كۆمپانیای نەوتی باكوور بۆ لیكۆڵینەوە بۆ ناو لیژنەی نەوت و گاز بانگ بكرێن ، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكە لەگەڵ كۆمپانیای كاری سەر بە پارتی كاردەكات، كە وەك زانراوە دەستی بەسەر هەندێك كیڵگەی نەوتیدا گرتووە وەك كێڵگەی سەفیە و پالاوگەی كەڵەك، كە نەوتی باكوور دەپاڵێوێت .

لەكانوونی دووەمی ٢٠١٩ عودەی عەوواد ڕایگەیاند، دەستی كردووە بە كۆكردنەوەی دۆسییەی گەندەڵی لەسەر كۆمپانیای نەوتی باكوور، بەتایبەت ئەو گرێبەستە وەهمییانەی سەرۆك‌و سەرۆك بەشەكانی كۆمپانیاكە لەگەڵ هەندی لایەنی دەرەكی بەستوویانن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە