بەرشەلۆنە باس لەدۆخی پێكانەكەی سوارێز دەكات

وەرزش

18/03/2019‌ 648 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە دۆخی پێكانەكەی یاریزانی یانەكەی، لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ئاشكراكرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی یانەی بەرشلۆنە لیوس سوارێز لەپاژنەی پێی هەستی بەئازار كردووە، ئەوەش لەیاری بەرشەلۆنەو ریاڵ بیتیس.

یانەی بەرشەلۆنە راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە پشكنینی ورد بۆ سوارێز دەكرێت‌و دۆخی پێكانەكەی بەتەواوی رووندەكرێتەوە.

لویس سوارێز لەیاری نێوان ریاڵ بیتس‌و بەرشەلۆنە بەشداری كردو تووشی ئەو ئازارە هات، ئەوەش لەیارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانی، كە یانە كەتەلۆنییەكە بەچوار گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك براوە بوو.

هـ ـ ح