ڤاڵڤێردی: تەنانەت هاندەرانی یانە ركابەرەكانیشمان چێژ لەیاری میسی دەبینن

وەرزش

18/03/2019‌ 711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە وەسفی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی كرد.
 
ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە میسی خاوەنی توانایەكی باڵایەو هاوشێوەی نییە، بەشێوەیەك لەیارییەكان یاری دەكات، هیچ یاریزانێك وەك ئەو نییە.

راهێنەرە ئیسپانییەكە راشیگەیاند، میسی وەها یاری دەكات، كە هاندەرانی تیپە ركابەرەكانی بەرشەلۆنەش چێژ لەیاریكردنی دەبینین‌و هانی دەدەن‌و پشتگیری دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، میسی شەوی رابردوو لەیاری بەرشەلۆنەو ریاڵ بیتس، سێ‌ گۆڵی تۆماركردو دوای تۆماركردنی گۆڵی سێیەم هاندەرانی بیتس چەپڵەرێزانیان كرد، ئەوەش بەهۆی جوانی تۆماركردنی گۆڵەكەی.

هـ ـ ح