دوای ئەو رەخنانەكان هەندێك دیمەنی فلیمێكی ترسناكی "بێرد بۆكس" لادەبرێن

هەمەڕەنگ

18/03/2019‌ 910 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی هەندێك لەبەشداربووانی كۆمپانیای "نیتفلێكس"ی ئەمەریكی ، لە چەند دیمەنێكی فلیمی ترسناكی " بێرد بۆكس" توورەبوون  ،كۆمپانیاكەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو نیگەرانییانە بریاری لابردنی چەند دیمەنێكی ئەو فلیمەدا،  كە كۆمپانیاكە و پاڵەوانی ئەستێرەی ئەمەریكی " ساندرا بۆلۆك" بەرهەمیان هێناوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس، فلیمەكە چەند دیمەنێكی رووداوێكی راستەقینەی شەمەندەفەرێكی تێدایە، كە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕووایانداوە ،  تێیدا شەمەندەفەرەكە ٧٤ فارگۆنی پێوەیە و نەوتی خاو دەگوازێتەوە لەنزیك شارۆچكەی لاك-میگانتیكی كەنەدیی لەسەر سكەی خۆی دەردەچێت .

رووداوەكەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٤٧ كەس و وێرانبوونی دەیان باڵەخانە.

جەماوەری "نێتفلیكس" ، كۆمپانیاكە بەوە تۆمەتبار دەكەن كە هەندێ دیمەنی راستەقینەی ئەو رووداوەی خسۆتە ناو فلیمەكە ، ئەوەش بە قۆستنەوەی خەم و ئازاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەزانن تا فلیمەكە ترسناكتر دەربكەوێت .

لەبەرانبەر ئەو هێرشانەدا، كۆمپانیای 'نێتفلیكس' رایگەیاند كە دەستی كردووە بە پرۆسەی مۆنتاژكردنی فلیمی بێرد بۆكس بەئامانجی  سرینەوەی هەندێ دیمەنی فلیمەكە و گۆڕینی بەهەندێ دیمەنی تر ك لە نجیرەیەكی تەلەفزیۆنی ئەمەریكی پێشتر وەرگیراوە.

هەروەك كۆمپانیاكە لێبووردنی كردووە  بۆ هەر خەم و ئازارێك كە دانیشتوانی شارۆچكەی لاك-مێگانتیك بەهۆی فلیمەكەوە چەشتبیتییان .
 
پێش ئەوەی وەزیری رۆسنبیری و پەیوەندییەكانی هەرێمی كیبیكی كەنەدی ستایشی بریاری كۆمپانیای " نێتفلیكس" بكات بۆ لابردنی ئەو دیمەنانەی ناو فیلمەكە ، جۆری مۆرینی سەرۆكی شارەوانی لاك-مێگانتێك رەخنەی لە بەكارهێنانی هەندێ دیمەنی ئەو رووداوەی دڵتەزینەی بۆناو فلیمەكە گرت ، ئەو كارەشی بە " ریزنەگرتن" وەسف كرد . 

فیلمی " بیرد بۆكس" لە كانوونی یەكەم دەستی بە نمایش كرد ، رووداوەكانیشی باس لە چەند بوونەوەریكی نامۆ  و درندە دەكات كە هەركەسێك دەیبینێت ناچاری دەكات بەخێرایی خۆی بكوژێت .
 
لەهەفتەی یەكەمی پیشاندانی فیلمەكە لە سەكۆی تایبەت بە كۆمپانیاكە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد لە ژمارەی ئەوانەی سەیریان كردووە ، هەروەك توانی  لەماوەی هەفتەی یەكەمی نمایشكردنیدا  ٤٥ ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە .

سەرچاوە: RT
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی