ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح‌و نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژ بەتیرۆر

عیراق

18/03/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەشاری سلێمانی لەگەڵ لەجەمیس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژ بەتیرۆرو شاندی یاوەری كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، باس لە دواین گۆڕانكاری سیاسی‌و ئەمنی ناوچەكە و پێویستی بەرقەراركردنی ئاشتی‌و ئارامی و كۆتایی هێنان بە گرژێیەكان دووپاتكرایەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەمیانی دیدارەكەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوە كرد، كە عێراق خوازیاری بەھێزكردن و پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەكانێتی لەگەڵ ئەمریكا لە بوارە جیاجیاكاندا بەجۆرێك، كە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشەكانی ھەردوو گەل و وڵات بكات. 

هەروەها سەرۆك كۆمار پشتیوانی ئەمریكا بۆ عێراق لە جەنگی دژ بەتیرۆر بەرز نرخاند، هاوكات ھاریكاری و بەشداری ولایەتە یەكگرتووەكانی بۆ دووبارە ئاوەدانكرنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی بەگرنگ وەسفكرد.

لای خۆیەوەی جەمیس جێفری پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ پرۆسەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتكردەوە، هاوكات بە بایەخەوە باسی لەو سەركەوتنانە كرد كە عێراق بەسەر گروپی داعشی تیرۆریستیدا بەدەستیهێناوە، پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە لە پشتیوانیكردنی عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر.

هـ ـ ح