شارپرێس:
سەبارەت بەرەگ و ریشەی ناونانی بریانی بۆچوونی جیاواز هەیە ، هەندێك دەڵێن لە وشەی Beiryan فارسییەوە هاتووە، كە بەمانای سووركراوە دێت ، هەندێكی تر دەڵێن لەوشەی berenj هاتووە كە مانای برنج دەگەیەنێت .
كەواتە پێدەچێت رەگوریشەی خواردنەكە فارسی بێت ، بەڵام چۆن گۆڕدرا بۆ خواردنێكی هیندیی؟
دەوترێت مەگٶلەكان ئەو كەسە بوون دوای داگیركردنی هیندستان ئەو خواردنە فارسییەیان گواستەوە بۆ ئەوێ .
لەشاری كالیكۆتی هیندییشەوە لەڕێگای بازرگانە عەرەبەكانەوە گواستراوەتەوە بۆ نیمچە دوورگەی عەرەبی، بەڵام گێڕانەوەیەكی تر دەڵێت سەرەتا بریانی لە وڵاتی كازاغستانەوە بەڕێگای ئەڤغانستانەوە گەیشتۆتە هیندستان .
هەرچەندە بیروبۆچوونەكان لەسەر رەگوریشەی خواردنەكە جیاواز بن ، بەڵام ناكرێ نكووڵی لەتام و چێژی بریانی بریانی بكرێت كە ئیستا بۆتە خواردنێكی جیهانیی.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی