پاڵاوگەی بێجی دەست بە بەرهەمهێنانی بەنزین دەکاتەوە

عیراق

18/03/2019‌ 1312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی 
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستکراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی بە بە توانای بەرهەمهینانی رۆژانەی ملیۆنیک و 300 هەزار لیتر بەنزین، هەروەک جەختی لەوەش کردۆتەوە هەوڵ دەدریت ئەو بڕە بەرز بکرێتەوە بۆ رۆژانە 70 هەزار بەرمیل و ئەوە لەکاتێکدا پاڵیوگەکە ئیستا توانای پاڵاوتنی ٤٥ هەزار بەرمیلی نەوتی خاوی هەیە .
 
حامید زوبەیعی، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان بە رۆژنامەی فەرمیی ئەلسەباح وتوە، "وەزارەتەکەمان سورە لەسەر ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵەوگەکان لەسەرانسەری وڵات بەرز بکاتەوە، بەجۆرێک بەشی پێداویستی ناوخۆ بکات، ئەویش لەڕێگای زیادکردنی یەکەی تری بەرهەمهێنان و باشترکردنی کوالێتی بەنزینی بەرهەمهاتووە، هەوەک دامەزراندنی پرۆژەی ستراتیژیی نوێ".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەکاتی جێبەجێکردنی ئەو پلانەی وەزارەت بۆ زیاکردنی بەرهەمهێنانی بەنزین و جۆرەکانی تری سوتەمەنی، ئەوەش وادەکات پێویستی هاوردەکانی ئەو بەرهەمە نەوتییانە لەدەرەوە زۆر کەم ببێتەوە. 
 
زوبەیعی باسی لەوە کردوە، دوای ئەوەی پاڵاوگەی بێجی لەسەر دەستیی ئەندازیار و هونەرییەکانی عێراق نۆژەنکراویەوە و خرایەوەگەڕ، پلانی داهاتومان بریتییە لە بەگەرخستنەوەی پالاوگەی سەلاحەددین١  دواتر پاڵاوگەی  سەلاحەددین ٢، کە ئەمە وادەکات توانای پاڵاوتنی سەرجەم پالاوگەکانی عیراق بگاتە ئاستی 140 هەزار بەرمیل رۆژانە.