شارپرێس:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند، به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك ناكه‌ن دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی هیچ به‌شدارییه‌كی له‌ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ربازانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی په‌كه‌كه ناكات.
زیاتر له سێ ده‌یه‌یه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا له جه‌نگدان، دوای دوو ساڵ له ئاگربه‌ستیش ساڵی 2013 جه‌نگی نێوانیان ده‌ستیپێكرده‌وه و سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه.
ه.م