شارپرێس:
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات و رایانگه‌یاند، له‌باره‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن و سبه‌ی سێشه‌ممه له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م ڕۆژ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان كۆبونه‌وه و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شدار ده‌بن و خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان ده‌پاڵێون، هاوكات ده‌نگیش ده‌ده‌ن.
ه.م