شارپرێس:
گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ینه‌دین زێدان بۆ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، كێشه‌ی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی دروستكردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌سه‌ر داوای زێدان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ده‌یڤید دی خیای گۆڵپارێزی مانچسته‌ر یونایتد بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌لای مانچسته‌ر یونایتده‌وه هێڵی سوره.
له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دی خیای ده‌دا، به‌ڵام هه‌میشه له‌لایه‌ن یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه ئه‌و بابه‌ته ڕه‌تده‌كرایه‌وه.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه به‌توانایه ئاماده‌یه بڕی 75 ملیۆن پاوه‌ند بداته یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان.
ڕ . ج