شارپرێس:
ئه‌و گه‌نجه نیوزله‌ندییه‌ی به‌ڕوی یه‌كێك له سیناتۆره‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه كه دژ به ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا قسه‌یكردبوو، هه‌ڵوێستێكی نوێ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه نیشاندا.
له‌هه‌ڵوێستێكی نوێ‌دا وێل كۆنۆلی، ئه‌و گه‌نجه نیوزله‌ندییه‌ی هێلكه‌یه‌كی كێشا به‌سه‌ری سیناتۆرێكی وڵاته‌كه‌یدا، كه به‌سیناتۆرێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست ناسرابوو، ئه‌مجاره كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ هاوكاریكردن‌و وه‌ك پاداشتێك بۆ كاره‌كه‌ی پێشكه‌شیكرابوو، ئه‌ویش پاره‌كه‌ی پێشكه‌شی كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوی مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا كرد.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ویڵ كۆنۆلی كۆكرایه‌وه 43 هه‌زار دۆلار بوو، كه سه‌رجه‌می پاره‌كه‌ی پێشكه‌شی قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی نیوزله‌ندا كرد.
له‌تویتێكدا وێل كۆنۆلی ڕایگه‌یاند، "هه‌ست به‌شانازیی ده‌كه‌م كه له‌و ساته‌دا مرۆڤ بووم، به هه‌مووتان ده‌ڵێم موسڵمانان تیرۆرست نین، تیرۆر دینی نییه، ئه‌وه‌شی پێی وایه موسڵمانان تیرۆرستن، خاوه‌نی سه‌رێكی بۆشه هاوشێوه‌ی ئانینگ (سیناتۆره نیوزله‌ندییه‌كه)".
ڕ . ج