شارپرێس:
قائیمقامی كۆیه ڕه‌تیده‌كاته‌وه ڕێگه‌بدرێت به‌ده‌ر له‌حكومه‌ت هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكی دیكه پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی سماقۆڵی ته‌واو بكات، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش ده‌ڵێ، سبه‌ینێ كاره‌كه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند، "سبەی کاتژمێر ٧:٠٠ ی بەیانی دەستبەکار دەبین لە چاککردنی رێگای سماقوڵی، هەمووان دەتوانن ئامادە بن یاخود ئاگاداری پرۆسەکە بن، بە تایبەت میدیاکاران، هیوادارم هاوڵاتییان سبەی ئەو ڕێگایە بە کار نەهێنن".
له‌به‌رامبه‌ردا تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە ڕایگه‌یاند، "پێشتریش روونکردنەوەمان بڵاوکردبووەوە کە پێش نەورۆز ئەو رێگەیە چاکدەکرێت، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە بووین کەشوهەوا گونجاو بێت و بارانبارین بوەستێت، بۆیە هەر بڕیاربوو پێش نەورۆز رێگەکە چاکبکەین".
ده‌شڵێ، "ناکرێ هەر کەس بیەوێ بە ئارەزووی خۆی نەخشەی پڕۆژە تێکبدات، چونکە ئەو بەنداوە نەخشەی هەیە و پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە دروستبکرێت و دواتر ناچارنەبین تێکبدرێتەوە، ئەو پڕۆژەیە ئیشی حکومەتە نەک خەڵک".
شاسوار عه‌بدولواحید له‌باره‌ی كاره‌كه‌یان ڕایگه‌یاند، " ئێمە وەک ئەندازیارێک و وەک هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتە پێمان ناخۆشە کە سێ ساڵە ئەو ڕێگایە وەهایە، بۆیە لە هەست کردن بە بەرپرسیارێتییەوە ئەم کارە دەکەین نەک لە رقدا، بەڕێزیشتان چەند ساڵە دەتانتوانی چاکی بکەن، نەک سبەی بێن و کێشە دروست بکەن، چونکە راستیەکەی هەمو مەوادەکانمان کڕیوە و هەموو شت حازرە".
ڕ . ج