شارپرێس:
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات‌و تا ئێستاش دیارنییه ئاخۆ سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن یاخود نا.
سبه‌ینێ سێشه‌ممه شاندی پارتی سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و پۆسته‌كانی ئه‌و حزبه له‌كابینه‌ی داهاتوو تاوتوێده‌كات، تا ئێستاش دیارنییه سبه‌ینێ هه‌ردوولا له‌باره‌ی پۆسته‌كانی یه‌كێتی له‌كابینه‌ی نۆ ڕێكده‌كه‌ون، یاخود هاوشێوه‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌كانیان به بێئه‌نجامیی ده‌سپێرن.
له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی، شاندی یه‌كێتی جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شدارێكی ڕاسته‌قینه‌ی حوكمڕانی بن‌و چاویان له‌وه‌یه ژماره‌یه‌ك پۆستی گرنگ له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن.
گه‌رچی پارتی‌و یه‌كێتی ڕێككه‌وتنی سیاسی‌یان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و كێشه‌ی كه‌ركوك‌و پۆستی یه‌كێتی له‌به‌غدا واژۆكرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداریی نه‌نراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ ڕایگشتی ئاشكرا نه‌كراوه.
ڕ . ج