لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان دژه‌تیرۆر چوه‌ته‌ باغۆز

کوردستان

18/03/2019‌ 1800 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم ڕایگه‌یاند، هێزێكی دژه‌ تیرۆر بۆ چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان چوه‌ته‌ باغۆز.

لاهور شێخ جه‌نگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئێمە تەنیا بۆ شەڕكردن نەچووین بۆ باغۆز، بەڵكو خەڵكانێك كە بەرپرس بوون لەوكارە، بەدوای ئەوەدا رۆیشتووین، ھەندێك خەڵكمان لەوێ دەستگیركردووە، بۆئەوەی بتوانین بەدواداچوونی زیاتر بكەین، بۆ ئەو پێشمەرگە دیلانەی كاتی خۆی لەشەڕی داعش بێسەروشوێن بوون".

ڕاشیگه‌یاند، هەندێك خەڵكیان دەستگیركردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەدواداچونیی زیاتر بكەن هێزێكیان بۆ باغۆز ناردووه‌.


ڕ . ج

بەپەلە