یۆڤانتۆس چاوی لەئامانجێكی بەرشەلۆنەیە

وەرزش

19/03/2019‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی چاوی لەكڕینی یاریزانەكە، كە یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دەدات.

بەپێی پێگەی "كاڵچیو مێركاتۆ"، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بەرگریكاری هۆڵەندی ماتیاس دی لیختی یاریزانی یانەی ئایاكس ئەمیستەردامی هۆڵەندی بكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ماتیاس دی لیخت بكرێت‌و بۆ ئەوەش گرێبەستێكی ئامادەكردووە.

ماتیاس دی لیخت لەیانەی ئایاكس ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە