یۆیفا لێكۆڵینەوە لەرۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

19/03/2019‌ 478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یۆیفا" دەستی بەلێكۆڵینەوە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس كرد.

یەكێتییەكە بەهۆی رەفتارەكانی رۆناڵدۆ لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان‌و لەیاری یۆڤانتۆس‌و ئەتلەتیكۆ مەدرید، لێكۆڵینەوە لەكریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات.

رۆناڵدۆ لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەنەكان‌و لەقۆناغی 16 دوای تۆماركردنی گۆڵ چەند جووڵەیەكی لەبەرانبەر هاندەرانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كرد، كە ئەوەش كاردانەوەی دروست كرد.

"یۆیفا" دوای لێكۆڵینەوەكە بڕیار لەبارەی رۆناڵدۆوە دەدات، كە رەنگە بۆ یارییەك یان دوو یاری رابیگرێت.

هـ ـ ح