دزە بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای گوگڵ دەكرێت

جیهان

19/03/2019‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیزاینەری بەناوبانگ "SRender" دزەی بەچەند تایبەتمەندییەكی ئەو مۆبایلە كرد، كە بڕیارە كۆمپانیای گوگڵ بەرهەمی بهێنێت.

مۆبایلەكە لەجۆری "Pixel 4" ، رووی پێشەوەی بەتەواوی شاشەیەو لە لایەوە كامێرایەكی بچووك هەیە، كە وەك كامێراەكەی "s10" سامسۆنگە.

بەپێی زانیارییەكانی دیزاینەكە، شاشەی مۆبایلەكەی "Pixel 4" سیستەمی "Snapdragon 855"ی هەیەو رامەكەی 6/8 گێگابایتەو چەند تایبەتمەندییەكی تریشی هەیە.

بڕیارە ئەو مۆبایلە لە كۆتایی 2019 بخرێتە بازاڕەكان‌و سیستەمی كاركردنی "Android Q" دەبێت، كە نرخەكەی تائێستا نەزانراوە.

هـ ـ ح