فیفی عەبدە دڵنیایی لەبارەی دۆخی تەندروستی دەدات

هەمەڕەنگ

19/03/2019‌ 1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیفی عەبدە، سەماكاری ناوداری میسری، بێدەنگی لەسەر ئەو دەنگۆیانە شكاند، كە لەبارەی خراپی دۆخی تەندروستی بڵاوبوونەتەوە.

فیفی عەبدە لەمیانی نووسینێك، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاویكردووەتەوە، دڵنیایی داوە لەوەی دۆخی تەندروستی باشە.

عەبدە سوپاسی ئەوانەشی كردووە، كە هەواڵیان پرسیوەو جەختیشیكردووەتەوە، رۆژ بەرۆژ تەندروستی بەرەو باشی دەچێت.

شەممەی رابردوو دەنگۆكانی تێكچوونی تەندروستی فیفی عەبدە بڵاوبووەوە، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كرد.

هـ ـ ح