ئەو ئۆتۆمبیلانەی محەمەد بن سەلمان حەزیان لێدەكات (+وێنە)

جیهان

19/03/2019‌ 3665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لای زۆركەس روونە، كە كەسایەتییە سیاسی‌و ناودارەكانی جیهان، حەزێكی زۆریان بۆ ئۆتۆمبیلە جوان‌و گرانبەهاكان هەیە.

محەمەد بن سەلمان، جێنیشنی سعودییە، یەكێكە لەو سیاسییە دیارانەی جیهان گرنگییەكی زۆر دەدات بەئۆتۆمبیل‌و حەزی لەچەند جۆرێك ئۆتۆمبیلی گرانبەهایە.

پێگەی "المربع نت" ئەو ئۆتۆمبیلانەی ئاشكراكردووە، كە جێنیشنی سعودییە حەزیان پێدەكات‌و ئەوانیش خۆیان لەچەند جۆرێك ئۆتۆمبیل دەبننەوە.

مێرسیدس "ئێس-كلاس"
بەپێی پێگەكە محەمەد بن سەلمان حەزێكی زۆری بۆ ئۆتۆمبیلی جۆری مێرسیدس "ئێس-كلاس" هەیەو لەزۆربەی دەركەوتنەكانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلەی پێیە.

جمس یۆكۆن دینالی XL
هەر بەپێی پێگەكە ئۆتۆمبیلێكی تر، كە محەمەد بن سەلمان حەزی لێیەتی ئۆتۆمبیلی جمس یۆكۆن دینالی XL، كە ئۆتۆمبیلێكی وەرزشییەو زیاتریش حەزی لەرەنگە رەشەكەیەتی.


لاند كروزر
یەكێكی تر لەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەی محەمەد بن سەلمان حەزی لێیەتی ئۆتۆمبیلی لاند كروزرە، كە بەو ئۆتۆمبیلەشەوە لەچەند بۆنەیەكی جیاواز دەركەوتووە.

هـ ـ ح