محەمەد سەلاح ژمارەیەكی خراپ تۆماردەكات

وەرزش

19/03/2019‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ ژمارەیەكی خراپی لەخولی ئینگلیزی تۆماركرد، كە پێشتر ئەو ژمارەیەی تۆمارنەكردبوو.

محەمەد سەلاح لەپێنج یاری رابردووی خولی ئینگلیزی هیچ گۆڵێكی تۆمارنەكردووە، ئەوەش ژمارەیەكی خراپە، كە تائێستا لەخولی ئینگلیزی تۆمارینەكردووە.

محەمەد سەلاح لەیارییەكانی لیڤەرپوڵ بەرانبەر مانچستەر یونایتد، واتفورد، ئیڤەرتۆن و بیرنلی‌و فوڵهام لەخولی ئینگلیزی گۆڵی تۆمارنەكردووە.

لیڤەرپوڵ لەئێستادا خاوەنی 76 خاڵەو بەشێوەیەكی كاتی سەرو ریزبەندی خولی ئینگلیزی گرتووە.

هـ ـ ح