ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنەو بایەرن میونیخ بەنهێنی كۆبوونەتەوە

وەرزش

19/03/2019‌ 837 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەكانی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنەی ئیسپانی‌و بایەرن میونیخی ئەڵمانی بەنهێنی كۆبوونەتەوە، ئەوەش بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئەوروپی.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، كۆبوونەوە نهێنییەكەی یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنەو بایەرن میونیخ، بۆ پرسی گۆڕانكاری بووە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، وەك یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یۆیفا" باسی كردووە.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە هەرسێ‌ یانەكە وەك سێ‌ یانەی گەورەی ئەوروپا جەختیانكردووەتەوە، كە دەبێت لەكاتی گۆڕانكارییەكان پرسیان پێبكرێت‌و پێشنیازەكانیان بەهەند وەربگیرێت.

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا گۆڕانكاری لەخولی یانە پاڵەوانەكان دەكات‌و ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لەلای یانە گەورەكانی ئەوروپا دروست كردووە.

هـ ـ ح