نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

جیهان

19/03/2019‌ 697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك‌و ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 67.54 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 38 سەنت بەرێژەی 0.6% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێكی بە 59.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 57 سەنت بەرێژەی سەدا یەك بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە، كە بەرزبوونەوەكەی پەیوەندی بەو كەمبوونەوەیە، لەماوەی رابردوو لەبەرهەمی ئەمریكاو وڵاتانی ئۆپیك تۆماركراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە