ئەو منداڵانەی گوێبیستی زیاتر لەزمانێك دەبن تواناو تێگەیشتنی باشتریان دەبێت

هەمەڕەنگ

19/03/2019‌ 618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك سودەكانی گەورەبوون و گەشەكردنمان لە تەمەنی شەش مانگیدا پێدەڵێت لە ناو ماڵێكی فرەزماندا.

توێژینەوەكە لە كۆلیژی تەندروستی منداڵانی زانكۆی یۆركی ئەمریكی ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخست، ئەو منداڵانەی لە خێزانێكی فرە زماندا (زیاتر لە زمانێك بۆ قسەكردن) گەورە دەبن ئاگایی هۆشیارییەكی زیاتریان دەبێت بە بەراورد بەو منداڵانەی، كە لە خێزانێكدا گەورە دەبن كە بە یەك زمان قسە دەكەن.

توێژەرەكانی توێژینەوەكە دەڵێن، پەروەردەی منداڵ لە ژینگەیەكی فرە زماندا یارمەتیدەرێكی گەورەیە بۆ زیادبوونی ئاگایی‌و زیرەكی منداڵ و یەكێكە لە ڕێگا سەركەوتووەكانی پەروەردەی نوێ.

ئێلین بیلیستۆك، كە یەكێكە لە نووسەرانی ئەو توێژینەوەیە دەڵێت: لە كاتی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە جیاوازییەكی گەورەمان بەدیكرد لەنێوان ژینگەی خێزانی تاك زمان و فرە زماندا، جیاوازییەكەش پەیوەندی بە خودی زمانەكانەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەو تەركیزەوە هەیە كە بۆ فێربوونی زمانێك پێویستە.

دوای ئەنجامدانی چەندین تاقیكردنەوە لەقوتابخانە و زانكۆكان و تاقیكردنەوەی شێوازی جیاواز لەسەر ئەو قوتابییانەی كە لە خێزانێكی فرەزماندا گەورەبوونە بە بەراورد بەو قوتابییانەی لە خێزانێكی تاكزماندا گەورەبوون بۆمان دەركەوت:

ئەو كەسانەی لە خێزانی فرەزماندا بوون زۆر ئاسانتر لە یاسا و پابەندبوونەكانی دەوروبەر و شوێنە گشتی و تایبەتەكان تێدەگەیشتن و توانای پێشبینی كردنیان چەندین جار بەهێزتر بوو بە بەراورد بەو كەسانەی لە خێزانی تاكزماندا بوون. لە كاتێكدا ئەو كەسانەی كە لە خێزانی تاك زماندا گەورەبوونە درەنگتر لە یاسا و قانونەكانی دەوروبەریان تێدەگەن. چونكە فێربوونی زمان هۆكارێكی گەورەیە بۆ مێشك فراوان بوون و زوو تێگەیشتن لە بابەتەكان.

سەرچاوە: the journal
وەرگێڕان: رەنج رەسول رەزا