محەمەد تۆفیق رەحیم: گۆڕان دەیەوێت زوو حكومەت پێكبهێنرێت

کوردستان

19/03/2019‌ 1285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ئێمە هیچ پەلەمان نەكردووە، ئێـمە دەڵێن پێویستە بەزووترین كات حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت، كە ئەوە نزیكەی شەش مانگ دەبێت هەڵبژاردن كراوە.

محەمەد تۆفیق رەحیم دەڵێت: ئێمە هیوادارین پێش كۆتایی ئەم مانگە پێكهێنانی تەواو بوبێت، لەسەر هیچ ئەگەرێك قسە ناكەین ئێمە دەڵێین پێویستە حكومەتێكی بنكە فراوان پێكبێت و هەموو لایەنەكانی تێدا بەشدار بن بەتایبەت ئەو سێ لایەنە.

قسەكانی ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر یەكێتی نیشتمانی هەر ئامادەنەبوو لەگفتوگۆكانی هەمواركردنی یاسا و پڕۆسەكانی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەشداری بكات ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بێ یەكێتی بەشداری لەكاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بكات؟  ناوبراو تی: ئەوە هێشتا بڕیاری لێ نەدراوە، بەڵام برادەرانی ئێمە لەپەرلەمان لەهەموو دانیشتنەكاندا بوون و پێشم وایە دەبێت بۆ ئەوەش بچن، بەڵام نازانین یەكێتی ئامادە دەبێت یاخود نا دەبێت بكرێت (سەرۆكایەتی هەرێم كارابكرێتەوە)، چونكە بێ ئەوە حكومەت پێكنایەت، هەروەك ئاماژەشم پێكرد لەدانیشتنەكانی پێشوشدا فراكسیۆنی گۆڕان چونەتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان و بۆچونی خۆیان داوە. 

ئەندامەكەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەش دەڵێت: لەم ماوەیەدا جارێكی تر دەست دەكرێتەوە بەگفتوگۆ لەگەڵ برایانی یەكێتی و پارتی هیوادارین هەردوولا بگەنە ئامانجێك بڕیاربدەن، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەزوترین كات پێكبهێنرێت.

هەروەها وتیشی: ئێمە بەلامانەوە گرنگە كە هەرسێ لا بگەنە ئەنجام ‌و حكومەتێك پێكبهێنرێت بتوانرێت ئەو بەرنامەی ڕێككەوتنەی لەسەر كراوە پیادە بكرێت، هیوادارین ئینجامەكان ئیجابی بن."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بزووتنەوەی گۆڕان هیچ دەستپێشخەرییەكی هەیە بۆ نێوانگیری نێوان پارتی و یەكێتی تا بگەنە ڕێككەوتن؟ محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتی: جار بەجار قسە كراوە، بەڵام بەفەرمی هیچ قسەیەك نەكراوە، چونكە ئەوە بابەتێكە لەنێوان پارتی و یەكێتی هیوادارین كە بگەنە ئەنجامێك لەسەر ئەو بابەتە، ئێمە كە هەموو لایەك قسەمان لەگەڵ دەكەن دەڵێین هیوادارین بگەنە ئەنجام گفتوگۆكان و دانوستانەكان."

هــ ــ ح