كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی دیمەشق هەڕەشەیە بۆ سەر كوردو ئەمریكا

کوردستان

19/03/2019‌ 3230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەپاش كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی (سوری-ئێرانی- عێراقی) لەدیمەشق، هەڕەشە كردنەكان لە ئەمەریكا و كوردەكان‌و هاوپەیمانەكانی توركیا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیاندا بەدەركەوت.

وەزیری دەرەوەی سوریا "العماد علی عبدالله" دووپاتیكردەوە، وڵاتەكەی دەست دەگرێتەوە بەسەر تەواوی جوگرافیای سوریادا "بە ئاشتی بێت یان هێزی سەربازی".

ئەو  بەدیاریكراویش ئاماژەی بە پارێزگای ئیدلب كرد، كە هێزەكانی (دەستەی ئازاد كردنی شام)ی تێدایە، و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كە هێزەكانی سوریای دیموكرات (كوردو عەرەب) ی پاڵپشتلێكراو لەلایەن ئەمەریكاوە تیایدا باڵا دەستە. 

سەرەرای ئەوەش هێمای بۆ ئەوە كرد رژێمی سوریا دەتوانێ بە بەكارهێنانی هێز، سەربازەكانی ئەمەریكا لە بنكەی تەنەفی نزیك ئوردن و عێراق دەرپەڕێنێ.

لای خۆیەوە، سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لیوا محمد باقری رایگەیاند، وڵاتەكەی رەتی هەر هێزێكی بیانی لەهەر وڵاتێكی ناوچەكە بەبێ یارمەتی یاسایی لە حكومەتەكان رەتدەكاتەوە، و ئێمە لای خۆمانەوە لەسەر داواكاری حكومەتەكانی سوریا و عێراق هێزەكانمان بونیان هەیە.

هەرچی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراقی "عوسمان الغانمی" بوو، پێی وابوو، ئاسایشی نێوان سوریا و عێراق زۆر گرنگە و ئێستا كۆمنترۆڵ كراوە، ئەوەشی ئاشكرا كرد لە چەند رۆژی داهاتوودا رێڕەوی سنوری نێوان عێراق و سوریا دەكرێتەوە.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا