یەكێتی ئەوروپا.. سەر ڕێژی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكاو كورتهێنان لەگەڵ چین

جیهان

19/03/2019‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمەریكا سەرڕێژی بازرگانی هەیە، بەڵام لەگەڵ چین تووشی كورتهێنانی بازرگانی بوون، ئەمەش پەرە بە ناكۆكیی و ململانێ بازرگانییەكانی نێوان ئەو سێ گەورەترین بازرگانییەی جیهان دەدات .

نووسینگەی ئامارەكانی سەر بە یەكییەتی ئەوروپا "یۆرۆستات"  دەڵێت لە مانگی كانوونی دووەمدا زێدەبایی بازرگانیی شمەك لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گەیشتۆتە ١٣ ملیار دۆلار ، ئەوە لەكاتێكدا ساڵی پار ١٠،١ بوو، بەڵام لەگەڵ چین كورتهێنانی بازرگانی زیادی كردووە بۆ ٢٠،٨ ملیار دۆلار .

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەند جارێك نیگەرانیی خۆی لەو سەرڕێژیی ئابوورییەی ئەوروپا دەربڕیوە ، بۆیە بۆ دانانی سنوورێك بۆ هاوردەكاردنی باجی خستە ئاسن و ئەلەمنیۆمی ئەوروپاوە  ، هەروەك هەڕەشەی ئەوەی كرد كە هەمان شتیش بەرانبەر بە بازرگانی ئۆتۆمبێل و پێكهاتەكانی دەكات.
 
لەلایەكی تر ئەو سەرڕێژەی لە مامەڵەی بازرگانی نێوان چین و  یەكییەتی ئەوروپادا هەیە ، بۆتە هۆی درووستبوونی ئاڵۆزی بازرگانی لەنێوان هەردوولا  درووستكردووە ، ئەمەش وایكردووە كە یەكییەتییەكە هەڵوێستێكی توند بەرانبەر بە چین بگرێتە بەر ، بۆ نموونە پلانێكی داناوە كە لە ١٠ خاڵ پێكهاتووە تاوەكو هاوسەنگی لە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولادا درووست ببێت .

بەتێكڕایی كورتهێنانی بازرگانیی شمەك لەنێوان یەكییەتی ئەوروپا و چین لەمانگی كانوونی دووەم گەیشتۆتە ٢١ ،٩ ملیار دۆلار .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە