شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ده‌ڵێ، ته‌نیا یه‌ك یاریزان ده‌توانێت لیۆنێل میسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خه‌ڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی ئه‌م وه‌رزه بێبه‌شبكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، كیلیان مپاپی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان تاكه كێبڕكێكاری لیۆنێل میسیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ئه‌م وه‌رزه.
له‌خولی ئیسپانی میسی تا ئێستا 29 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌دا تۆماركردووه، به‌ڵام ژماره‌ی گۆڵه‌كانی مپاپی بۆ ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینییه‌كه بوه‌ته كێشه، چونكه ئه‌ویش توانیویه‌تی 26 گۆڵ له خولی فه‌ره‌نسی تۆماربكات، به‌وه‌ش جیاوازییه‌كه‌یان ته‌نیا سێ گۆڵه.
ڕ . ج