شارپرێس:
ئیدین هازاردی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی نرخێك بۆ فرۆشتنی دابنێت، بۆئه‌وه‌ی ڕووبكاته یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ئاس، هازارد داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌ی بلوز كردووه نرخی فرۆشتنی به ڕیاڵ مه‌درید دیاریبكه‌ن.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ینه‌دین زێدان بۆ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید، ئێستا پرسی گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ڕیاڵ مه‌درید بوه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی ڕۆژنامه‌كان.
چاوه‌ڕێده‌كرێت یانه‌ی چێڵسی نرخی هازارد له‌نێوان 100 بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ دیاریبكه‌ن.
ڕ . ج