شارپرێس:
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ی له كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی له‌یاریی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاهه‌نگی پێگێڕا.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌و شێوازی ئاهه‌نگێڕانه كردووه، كه ڕۆناڵدۆ له‌یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاهه‌نگی پێگێڕا، كه باس له‌وه‌ده‌كرێت شێوازه‌كه دوور له ڕه‌وشتی وه‌رزشیی بووه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاریدا ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاره‌كانی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرابكات.
چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌حاڵه‌تی ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌سه‌ر ڕۆناڵدۆدا، ناوبراو بۆ یارییه‌ك یاخود زیاتر ڕابگیرێت.
ڕ. ج