شارپرێس:
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایهات، هه‌ردوولاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به "باش" وه‌سفكرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆنامه‌وانیدا له‌تیف شێخ عومه‌ر و دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژانی شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا و وتیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه.
دڵشاد شه‌هاب به‌ڕۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "یه‌كێك بوو له كۆبونه‌وه سه‌ركه‌وتوه‌كان كه تیایدا باس له هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرا".
وتیشی، كۆبوونه‌وه‌كانیان درێژه‌ی ده‌بێت‌و له‌پاش نه‌ورۆز دووباره له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی‌و یه‌كێتی به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتاییهات‌و ئه‌ندامانای شاندی دانوستانكاری هه‌ردوولاش ڕایانگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
ڕ . ج