بۆ جەژنی نەورۆز حزبیکی تورکمانی هۆشداریی دەداتە کورد

کوردستان

19/03/2019‌ 3172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
حزبی تورکمان ئیللی لە پارێزگای کەرکووک هۆشداریدا لەوەی ئاهەنگەکانی رۆژی نەورۆز بکرێت بە دەرفەتێک بۆ هەڵکردنی ئاڵا نەتەوەییان لەسەر بینا مێژووییەکانی تورکمان لە کەرکووک.

عەلی موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی تورکمان ئیللی بە کەناڵی سۆمەرییەی راگه‌یاندووه‌، "هۆشداری دەدەین بەوەی ئاهەنگەکانی نەورۆز نەکرێن بە دەرفەتیک بۆ هەڵکدنی ئاڵا نەتەوەییەکان لەسەر ئەو بینا میژووییانەی بەدرێژایی مێژوو موڵکی تورکمان بوون وەک قەڵای شوێنەواریی کەرکووک".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەبێت رێگریی لە نانەوەی فیتنە و ئاشووب بکرێت، حکوومەتی ناوخۆی کەرکووکیش دەبێت کار بەو نووسراوەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکات کە لە ١١/٥/٢٠١٧ دەرچووە کە ڕێگری لە هەڵکردنی ئاڵا قەومییەکان دەکات. 

سەبارەت بە ئاهەنگەکانی نەورۆز موفتی دەڵێت، "گەلێک لە میللەتەکانی ئاسیای ناوەراست بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگ دەگێڕن هەر لە تورکیا و ئێران و عێراق و ئازەربایجان، شتیک نییە تایبەت بێت بە گەلیکی دیاریکراو، بەڵکو جەژنی میللەتانی ئاسیایە، کە کوردیش لەچوارچێوەی ئەو جوگرافیایەدایە ".
 
رونیشكرده‌وه‌، بەسیاسیی کردنی ئەو ئاهەنگانە بەپاڵنەری حیزبی کاریکی هەڵەیە،  وادەکات دوای ئەوەی کەرکوک ماوەی ساڵێکە  ئارامیی و ئاسایشێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بارودۆخەکە بەرەو نائارامی و لیکترازانی زیاتر بەرێت.