سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتە سلێمانی

عیراق

19/03/2019‌ 1729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نیودەوڵەتی سلێمانیه‌وه‌ گه‌یشته‌ شاری سلێمانی.

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی ئازاری 2019، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری و ژماره‌یه‌ك لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی پێشوازییان له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كرد".

دەربارەی سەردانەکە ماڵپەری فه‌رمیی یه‌كێتی ئاماژەی بەوەداوە "سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبوسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ پیرۆزبایی كردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌، چه‌ند سه‌ردان و دیدارێكیشی ده‌بێت".


هـ ـ ب