سلێمانی... وه‌فدێكی یه‌كێتیی و سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌دان

کوردستان

19/03/2019‌ 1333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای گه‌یشتنی بۆ شاری سلێمانی، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌دان.


ماڵپەری فەرمی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاندوە "له‌ئێستادا وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌دان".

ماڵپەری فەرمی یەکێتی وتوشیەتی "كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو چه‌ند پرسێكی تر".

هـ ـ ب