عادل عەبدولمەهدی: به‌غداد كۆنتڕۆڵی دۆخی شه‌نگالی كردوه‌

عیراق

19/03/2019‌ 1300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایدەگەێنێت "دۆخی شەنگاک كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و نائارامییەک نەماوە".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی ئازاری 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رلە كۆنگره‌ی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند "حکومەتی بەغداد کۆنترۆڵی دۆخی شنگالی کردووە و ڕێوشوێنی پێویستی گرتوەته‌بەر سەبارەت بە روداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی 17ی ئازاری 2019، لە ئەنجامی شەڕ و روبەڕوبونەوە لە نێوان سوپای عیراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال، دوو کەس کوژراون و 6ی دیکەش برینداربوون و هەروەها ئەمڕۆش لە ئەنجامی پێکدادانێکی دیکەدا سەربازێکی سوپای عیراق کوژرا و دانەیەکی دیکەش بریندار بو.
هـ ـ ب