ئەمریکا، عێراقی بۆ ماوەی سێ مانگی‌تر لەسزاکانی بەخشی

عیراق

19/03/2019‌ 1169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پلەباڵایەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی 90ڕۆژەی سزاکانی سەر عێراق هەواڵی ڕاگەیاند.

پلە باڵایەکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بەکەناڵیCNBCی ڕاگەیاندوە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ 90 ڕۆژی تر وڵاتی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران بەخشیوە، کەئەم بەخشینەش- کەرتی وزەی ئەم وڵاتە کە لە ئێرانەوە ئەو هاوردە دەکات، دەگرێتەوە".

ترەمپ لەمانگی دیسەمبری ڕابردوودا- عێراقی بۆ ماوەی 90 ڕۆژی تر لە سزاکانی سەر ئێران بەخشیبوو، کەتا 15ی مانگی ئازار ئەم ماوەیە کۆتایی پێهات.

بەپێی ئەم بەخشینە نوێیەی عێراق لەسزاکان، دەتوانێت کڕینی کارەبا لە ئێران بەردەوامی پێبدات.

ئەم پلە باڵایەی ئەمریکا، کە زانیارییە درکێنراوەکانی لەگەڵ کەناڵی CNBC بە ئاشکرانەکردنی ناوەکەی بەمەرج داناوە - وتوشیەتی "ئامانج لە یارمەتیدانی عێراق، یارمەتیدانی ئەم وڵاتە لە کەموکورتییەکانی لەبواری وزەدایە".

 

 پلەباڵاکەی ئەمریکا هەروەها ڕاشیگەیاندوە "ئێمە بەمەبەستی گوشاری زیاتر لەگەڵ شەریک و هاوبەشەکانمان لە عێراق، سزاکان لەبارەی  ئێرانەوە بەردەوامی پێدەدەین".

ترەمپ ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەتنی ئەتۆمیی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا کشایەوە و هەندێک سزای نوێی لەسەر ئەم وڵاتە جێبەجێکرد، کە ئەم سزانەش بەشی کەشتیوانی، دارایی و وزەی وڵاتی ئێرانی کردە ئامانج.

ترەمپ  سەرەتا بەڵێنی ئەوەیدا لە یەکەمین ڕۆژی جێبەجێکردنی سزاکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە سفر دەگەیەنێت، بەڵام لەدواییدا بڕیاڕی بەخشینی8وڵاتی لە قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی ئێران بەخشی.

هـ ـ ب