ڤیدیۆ.. ژمارەی سەر درێسەكەی نیمار دەدرێت بەترامپ

جیهان

20/03/2019‌ 644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو جایر بۆلسونارۆی سەرۆكی بەرازیل، درێسی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەكانیان گۆڕییەوە.

ترامپ درێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەمریكا، كە ژمارە 19 دایە سەرۆكی بەرازیلی، كە ناوی ئەو سەرۆكەی لەسەر نووسیبوو.

لەبەرانبەردا سەرۆكی بەرازیل درێژی ژمارە 10ی دایە سەرۆكی ئەمریكا، كە ناوی ترامپی لەسەر نووسیبوو، ئەو ژمارەیەش ژمارەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانە.

ترامپ‌و سەرۆكی بەرازیل رۆژی سێ‌ شەممە لەكۆشكی سپی ئەمریكا كۆبوونەوەو تێدا جەختیان لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات كردەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە